چەند زانیاریەکی کورت دەربارەی زمانی پرۆگرام سازی (اللغة برمجة)
چەند زانیاریەکی کورت دەربارەی زمانی پرۆگرام سازی (اللغة برمجة) ڕاستکردنەوەی چەند هەڵە و تێڕوانینێک کە هەیە بەرامبەر بە فێر بوونی زمانی پرۆگرام سازی .
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان من بەپێویستم زانی ئەم بابەتە بنووسم ، پێشەکی لەوانەیە من هەڵە و کەم و کوڕی و بۆچوونم جیاواز بێت بەرامبەر بە زمانی پرۆگرام سازی شارەزای کەمم هەبێت دەربارەی بەڵام ئەوەی زیاتر مەبەستمە لەم بابەتە بیخەمە ڕوو ئەوەیە کە هەندێ فێرخوازی کورد توانای هەیە کار بکات لەم بوارە نازانێت لە کوێوە دەست پێ بکات و یان هەندێ بۆچوونی هەڵەی گوێ لێ دەبێت دەربارەی زمانی پرۆگرام سازی .
سەرەتا با تێبگەین بزانین زمانی پرۆگرام سازی چیە :-
زمانی پرۆگرام سازی :- بریتیە لەکۆمەڵێک داواکاری یان داخوازی یان کۆد دەنووسرێت بەپێی کۆمەڵێک یاسا کە لە لایەن زمانی پرۆگرام سازیەوە دانراون و بەکۆمەڵێک قۆناغی یەک لەدوای یەکدا دەڕوات و لەکۆتایدا ئامێرەکە (کۆمپیوتەر یان مۆبایل یان هەر ئامێرێکی تر ) جێ بەجێی دەکات یان بەشیوەیەکی سادە تر بۆ ئەوەی خوێنەر تێبگات لەزمانی پرۆگرام سازی ئەو ئامێرانە لەڕێگەی ئەو کۆدە یان ئەو زمانە تێدەگات و داواکاریەکە جێ بەجێ دەکات .
ئەوەی زیاد مەبەستمانە بەشێوەی کرداری چۆن سوود لەم زمانە وەربگرین بەکاری بهێنین بەپێ ی ئارەزوو و توانای خۆمان بۆ نموونە توو دەتەوێت دەست بە دروست کردنی بەرنامە بکەیت لەکوێوە دەست پی دەکەیت چۆن دەست پێ دەکەیت ئەوەی گرنگە کە تێ بگەین زمانی پرۆگرام سازی هەر ڕاستەوخۆ ناتوانیت بەرنامە یان یاری یان داتابەیس یان ماڵپەڕ هەر شتێکی تری پێ دروست بکەیت ئەگەر لەڕێگەی بەرنامەیەک کۆدەکان ڕێک نەخەیت و داخلی نەکەیت .
پێش ئەوەی باسی زمانەکان بکەین پێویستە فێرخواز تێبگات کە هەندێ بۆچوونی هەڵە هەیە دەڵێت زمانی پرۆگرامسازی هەرگیز ناتوانیت فێری ببیت و لێی تێبگەیت چەندین کەس هەیە لە قۆناغەکانی ئەکادیمی چەندین ساڵ زمانی پرۆگرام سازی خوێندووە فێری هیچ نەبووە چوونکە تێگەیشتنێکی هەڵەی بەرامبەر زمانی پرۆگرام سازی هەبوو ئەوەی گرنگە بیزانین زمانی پرۆگرام سازی لەگەڵ پێشکەووتنی بەشەکانی هاردوێری ئامێرەکان و تەکنەلۆژیا میکانیزمی یان ڕێگەی تێگەیشتن لێی ئاسان تر دەبێت چوونکە بەرنامەی پێشکەوتوو بۆ نووسین و داخل کردنی ئەم کۆدانە دێتە ئاراوە .
ئایە مەرجە ئێمە هەموو کۆدەکانی زمانێک بتوانین بنووسین ئیینجا دەبینە پرۆگرام ساز و بەرنامە یان هەر شتێکی تر درووست بکەین ؟
نەخێر مەرج نیە چونکە گرنگە توو بنچینەیەک لە زمانکە فێر بیت و لێی تێبگەیت و هەروەها بۆ ئەم سەردەمە کە پێشتر باسمان کرد ئێستا هۆکاری نووسینی ئەو کۆد و تێگەیشتنی زمانی پرۆگرام سازی زۆر بوونە و پێشکەوتوو تریش بوون .
لێرەدا بەکورتی باسی چەند زمانێک و سوودی ئەو زمانە دەکەین لە ڕووی کرداریەوە هەروەها لەگەڵ ئەو بەرنامانەی کە کۆدەکانی ئەم زمانەی تێدا دەنووسرێت و داخل دەکرێت .
1- زمانی جاڤا (java) :- لێرە نامەوێت هیچ پێناسەیکی ئەم زمانە بکەین چوونکە ئێمە لەسەرەوە پێناسەی زمانی پرۆگرام سازیمان کرد هەموو زمانەکان بە نزیکەی دەچنەوە سەر ئەو پێناسەیە ، ئێمە زیاد مەبەستمانە خوێنەر چۆن فێری ئەم زمانە بێت و بەکاری بهێنێت ، ئەم زمانە بە یەکێک لەزمانە بەهێزەکانی بواری پرۆگرام سازی دادەنرێت و تێگەیشتن لێی ئاسانە گرنگی ئەم زمانە بەشیوەیەکی سادە بە بنچینەی زۆربەی بەرنامەکانی سیستەمی ئەندرۆید و هەروەها چەندین بەرنامەی سیستەمی ویندۆزیشی پێ دروست دەکرێت . کە بنچینەکانی زمانی جاڤا فێر بووین پێوسیتە کۆدەکانی ئەم زمانە لەڕێگەی چەند بەرنامەیەکەوە بنووسین بۆ ئەوەی بەرنامەکانی پێ دروست بکەین گرنگ ترین ئەو بەرنامانەی کە بەکاردێت بۆ ئەم زمانە برتیە لە (android studio , eclipse) بەڵام ڕێنمای ئێمە بۆ فێرخواز ئەوەیە کە بەرنامەی ئەندرۆید ستۆدیۆ بەکار بهێنن چونکە بەڕەسمی لە لایەن کۆمپانیای گۆگڵ پشتگیری دەکرێت و زۆر پێشکەوتوو ترە و بەکارهێنانی ئاسنترە.
2- زمانی (c++) لەگەڵ (c#) :- بەهەمان شێوە بە پێناسە دەست پێ ناکەین بۆ ئەم دوو زمانەیش چونکە وەکو باسمان کرد ئێمە پێناسەی زمانی پرۆگرام سازیمان کرد ، لەبەر ئەوە لەم خاڵە باسی ئەم دوو زمانە پێکەوە دەکەم چوونکە هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆ نیە لەنێوان ئەم دوو زمانە زمانی c++ لەبەر ئەوەی تیگەیشتنی گرانە لەم سەردەمی پێشکەوتنە وەرگێڕراوە بۆ سەر زمانی c# گرنگی ئەم دوو زمانە بە یەکێک لە زمانە بەهێزەکان دەدەنرێن زۆربەی زۆری بەرنامە و یاری سیستەمی ویندۆز و ویندۆز فۆن بەم زمانە دروست دەکرێن ڕێنمای ئێمە بۆ فێر خواز ئەوەیە کە بنچینەکانی زمان c# فێر بێت چوونکە بەڕەسمی لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەکار دەهێنرێت دوای ئەوە بۆ نووسین و داخل کردنی کۆدەکان و دروست کردنی بەرنامە ئەوە باشترین بەرنامە بۆ ئەم زمانە بەرنامەی (xamarin) ە کە ئەم بەرنامەش هەر لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دروست کراوە .
3- زمانی (html) لەگەڵ (CSS) لەگەڵ (javascript) :- ئەم زمانانە بە زمانی پرۆگرام سازی وێب یان ماڵپەڕ درووست کردن یان ئەنتەرنێت دادەنرێن ئەم زمانانە لە دیزاین و دروست کردنی ماڵپەڕ بەکارد دەهێنرێن کاتێک کە بنچینەکانی ئەم زمانە فێر دەبین لە دروست کردنی ماڵپەڕ بەکاری دەهێنین ماڵپەڕەکان زۆربەیان لە چەند قاڵب یان سکریپتێک یان شیوەیەک پێک دێن وەکو قاڵبی جووملە یان وۆرد پرێس یان قاڵبی بلۆگەر یان ئەو قاڵبانەی کە بۆدروست کردنی یانە بەکار دەهێنرێن هەموو ئەم قاڵبانە بە ئەم سێ زمانە دروست دەکرێن ئەم قاڵبانە زۆربەیان ئێستا دەتوانیت بەئامادەکراوی بەدەستی بهێنیت بەڵام کاتێک بنچینەکانی ئەم سێ زمانەت زانی دەتوانیت گۆڕان کاری لە قاڵبەکان بکەیت و بەکاری بهێنیت ئەگەر بنچینەکانی ئەم سێ زمانە نەزانیت ناتوانیت ئەم قاڵبانە بەکار بهێنیت لەدروست کردنی ماڵپەڕدا
لە کۆتایدا چەندین زمانی تر هەیە نەمتوانی لێرە باسی بکەم من ئەم زمانانەم بە گرنگ زانی هەرەوەها من کە ئەم بابەتەم نووسیوە بەپێ زانیاری و تێگەیشتنی خۆم نووسیومە لەوانەیە هەڵەیش بم کەسێک هەبێت زانیاری باشتری پێ بێت بمبورن بۆ هەر هەڵەو کەم کوڕیەک ، بەلام گرنگترین کارێک کە فێر خواز بیکات بۆ ئەم سەردەمە کە تەکنەلۆژیا پێشکەووتوە ئەوەیە بزانێت چۆن بە دوای ئەم شتانە دەگەڕێت و لەڕووی زانستیەوە بزانێت بنچینەی کارەکە چۆنە ئینجا دەست بەفێربوونی بکات
شاركنا تعليقاتك :
ليست هناك تعليقات :